١١ تەمووز ٢٠١٩ - ٠٨:١٤
 شەھید بوونی ئەندامێکی سپای پاسداران لە ڕۆژئاوای ئێران

ئەندامێکی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران ڕۆژی چوارشەممە لە پێکدادان لەگەڵ ئەندامانی تاقمۆکەی تیرۆریستی پژاک لە جوانڕۆی ڕۆژئاوای ئێران شەھید کراو دوو ئەندامی دیکەش بریندار بوون.

(ABNA24.com)ئەندامێکی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران ڕۆژی چوارشەممە لە پێکدادان لەگەڵ ئەندامانی تاقمۆکەی تیرۆریستی پژاک لە جوانڕۆی ڕۆژئاوای ئێران شەھید کراو دوو ئەندامی دیکەش بریندار بوون.

بەپێی ڕاپۆرتی  هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران ،ئەندامێکی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران ڕۆژی چوارشەممە لە پێکدادان لەگەڵ ئەندامانی تاقمۆکەی تیرۆریستی پژاک لە جوانڕۆی ڕۆژئاوای ئێران شەھید کراو دوو ئەندامی دیکەش بریندار بوون.

لەم تێکھەڵچوونەدا کۆمەڵێک لە ئەندامانی تاقمۆکەی ڕەشەکوژی پژاکیش کوژران و یان بریندار بوون.

«پژاک» گروپێکی چەکدارو تیرۆریستە کە لە لایەن پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیاوەو بۆ ئەنجام دانی جوڵانەوەی تیرۆریستی لە ناوچەکەو ئێراندا پێکھاتووە.

ئێوارەی ڕۆژی سێ شەممەش سێ کەس لە ئەندامانی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لە تەقەی چەکدارە نەناسراوەکان لە شاری خانێی باکووری ڕۆژئاولی ئێران شەھید بوون و یەک کەسی دیکەش بریندار کرا.

ھەتا ئێستا شوناسی ھێرشبەران ڕوون نەبووەتەوەو ھیچ دەستەیەکیش بەرپرسایەتیی ئەو ھێرشەی بە ئەستۆ نەگرتووە.

کاربەدەستانی ئێران ڕایانگەیاندووە کە وەڵامێکی سەخت و گورچکبڕی ئەو ھێرشانە دەدەنەوە.





/129